دوای ڕۆژێک لە دوورخستنه‌وه‌ی دۆمینیکۆ تودیسکۆ له پۆستی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی لایپزیک، یانه ئه‌ڵمانییه‌که ڕاهێنه‌ری نوێی ئاشکرا کرد.
یانه‌ی لایپزیک له ماڵپه‌ڕی فه‌رمییه‌وه ڕاگه‌یەندراوێکی بڵاوکردووه‌ته‌وه، تیایدا گرێبه‌ستی ڕاهێنه‌ری نوێی ئاشکراکردووه که مارکۆ ڕۆز‌ی ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆنده، گرێبه‌سته‌که‌شی بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رزه له ڕۆژی ده‌ستبه‌کاربوونیه‌وه (تاوه‌کو 2024).
به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌کانی ئه‌م وه‌رزه‌ی لایپزیک و شکستیان له یه‌که‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر به شاختار دۆنێتسک (4-1)، ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی یانه‌وه له پۆسته‌که‌ی دوورخرایه‌وه.
مارکۆ ڕۆز به هه‌مانشێوه یه‌کێکه له ڕاهێنه‌ره ناوداره‌کان، وه‌رزی ڕابردوو به‌هۆی کێشه‌ی کارگێڕییەوە له پێگه‌ی ڕاهێنه‌ری بوروسیا دۆرتمۆند دوورخرایه‌وه.