ئێنریکی بۆ خلێفی: ئەو حەوت یاریزانەم ناوێت

لویس ئێنریکی پرۆسەی پاکتاوکردنی لە لیستی یاریزانانی پاریس سان جێرمان دەستپێکردووە، بۆ ئەو مەبەستەش حەوت یاریزانی خستووەتە لیستی فرۆشتنەوە.

پۆرتاڵی “دۆن بالۆن” و ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانی ئاشکرایانکردووە، لویس ئێنریکی لە لیستی یاریزانانی پاریس سان جێرمان ڕازی نییە، پێیوایە ڕێژەیان زۆرە و چەندین یاریزانیان لە ئاستی پاریس سان جێرماندا نین.

ئێنریکی گڵۆپی سەوزی بۆ فرۆشتنی ئەم ناوانە داگیرساندووە: فابیان ڕویز، کارلۆس سۆلێر، پریسنێل کیمپێمبی، ڕیناتۆ سانچێز، لیاندرۆ پاریدێس، جۆرجینیۆ ڤایناڵدوم، ماورۆ ئیکاردی.

“لوچۆ” جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە ڕۆیشتنی مباپێ کارەسات نییە بەلایەوە و تەنانەت ئەگەر هەوڵەکانی نێیمار بۆ هێشتنەوەی ئەو یاریزانە شکستبهێنێت، ئامادەیە بە یاریزانێکی دیکە پێگەکەی پڕبکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) میلان له‌ 45 خوله‌کدا ڕیمۆنتادای کرد و گه‌ڕایه‌وه‌ لوتکه‌ی کالچیۆ

یانه‌ی ئه‌ی سی میلان هه‌شته‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وه‌رزی 2021-2022ی خولی ئیتاڵیای به‌رامبه‌ر هیلاس ڤیرۆنا ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تۆمارکرد.…
Total
0
Share