جه‌مسه‌ره‌کانی نیوه‌ی کۆتایی “US OPEN” یەکلاییبوونەوە

یارییه‌کانی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی پاڵه‌وانێتی کراوه‌ی ئه‌مریکا کۆتاییانهات و جه‌مسه‌ره‌کانی چوارگۆشه‌ی زێڕین یه‌کلاییبوونه‌وه‌.

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی پاڵه‌وانێتی ئه‌مریکای کراوه‌ بۆ تێنسی سه‌رزه‌وی، فرانسیز تیافۆی ئه‌مریکی به‌ ئه‌نجامی سێ کۆمه‌ڵه‌ی بێوه‌ڵام بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌ندرێ ڕوبلێڤی ڕووسی تۆمار کرد.

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ کارلۆس ئالکارازی ئیسپانی به‌ ئه‌نجامی سێ کۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ دوو کۆمه‌ڵه‌ له‌ یانیک سینه‌ری ئیتاڵی برده‌وه‌، به‌و بردنه‌وه‌یه‌ش بلیتی قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی کراوه‌ی ئه‌مریکای بڕی.

له‌ قۆناغی نیوه‌ی کۆتاییدا یارییه‌کان به‌م جۆره‌ ده‌بن:

کاسپه‌ر ڕوود – کارین خاچانۆڤ

فرانسیز تیافۆی – کارلۆس ئالکاراز

له‌ ئاستی کچان، یارییه‌کان به‌م جۆره‌ ده‌بێت:

ئه‌نه‌س جابر – کارۆلین گارسیا

ئارینا سابالینکا – ئیگا شڤیۆنتێک

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 لازیۆ و زینیت یه‌کسانبوون و یونایتد له‌ تورکیا ده‌ستبه‌تاڵ گه‌ڕایه‌وه‌

  ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌ دوو ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گه‌ڕی سێیه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد دۆڕاندنی به‌رانبه‌ر ئیستانبوڵ باشاکشه‌هیر…
Total
0
Share