(ڤیدیۆ) سیتی یاریی لوتکەی لە وێستهام بردەوەو گەڕایەوە پلەی دووەم

یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە ئیتیحاد ستادیەم ڕووبەڕووی یانەی وێستهام بووەوە، یارییەکە بەبردنەوەی ئەستێرەکانی گواردیۆلا کۆتاییهات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 13ی خولی نایابی ئینگلتەرا لەنێو کڕێوەی بەفردا، یانەی مانچستەر سیتی لە ئیتیحاد ستادیەم میوانداریی یانەی وێستهامی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەبەرژەوەندیی سیتی کۆتاییهات.

گۆڵەکانی سیتی لە خولەکەکانی 33، 91 لەلایەن ئیلکای گۆندوگان و فێرناندینیۆوە تۆمارکران، گۆڵەکەی وێستهامیش لە خولەکی 94 لەلایەن لانزینی-یەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، مان سیتی بەکۆکردنەوەی 29 خاڵ گەڕایەوە بۆ پلەی دووەمی ڕیزبەندیی پریمەرلیگ، لەبەرامبەردا یانەی وێستهام کە لەم وەرزەدا یەکێکبووە لە باشترینەکان، بە 23 خاڵەوە لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندییەکەدا جێگیربوو

ئەنجامەکانی دیکە:

برێنتفۆرد 1-0 ئێڤەرتۆن

لیستەر سیتی 4-2 واتفۆرد

 

بابەتی پێشتر

فریدرێک ویلیام دیکلێرک.. ئەو کەسایەتییەی لەگەڵ ماندێلا مێژووی نووسیوە

بابەتی دواتر

میلان 1-3 ساسولۆ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share