کومان بە بڕیارێکی کاندیدەکانی سەرۆکایەتی بارسا ڕازی نییە

ڕۆناڵد کومان لە بڕیارێکی کاندیدەکانی سەرۆکایەتی بارسا ڕازی نییە

ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە، ڕۆناڵد کومان لەگەڵ سێ کاندیدی سەرۆکایەتی بارسا هاوڕانییە و هۆکارەکەش پەیوەندی بە گواستنەوەی یاریزانێکەوە هەیە.

ڕادیۆ “کادینا سێر”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، پێشوەخت کومان ڕەزامەندی نیشانداوە دەستبەرداری خەونەکانی بێت بۆ کڕینی مێمفس دیپای و جۆرجینیۆ ڤایناڵدوم، ئەم بڕیارەشی لە پێناو خەونێکی دیکەدا بووە کە کڕینی ئیریک گارسیای بەرگریکاری لاوی یانەی مانچستەر سیتیە، بەڵام ئێستا و دوای ڕەتکردنەوەی ئەم داواکارییە ڕاهێنەرە هۆڵەندیەکەدا توڕە و ناڕازییە.

دوای کۆبوونەوەی کاندیدەکان لەگەڵ کارلیس توسکێسی بەڕێوبەری کاتیی یانە، خوان لاپۆرتا ڕایگەیاند، ” بۆندی گارسیا واژوو ناکەین، چونکە ئەم گواستنەوەیە دەچێتە خانەی میزانیەی سەرۆکی داهاتوو و ئامادەنین بڕیارێکی وەها بخەینە دەست ئیدارەی کاتییەوە”.

بەپێی سەرچاوەکە، کومان کاندیدەکانی سەرۆکایەتی بارسا ئاگادارکردووەتەوە، کە بەهۆی پێکانی جێرارد پیکێ و دابەزینی ئاستی ئومتیتی و کەم ئەزموونی مینگێزا و ئاراوخۆوە ناتوانێت پلانە بەرگرییەکانی بەپێی پێویست جێبەجێبکات.

لە بەرانبەر کڕینی گارسیاشدا ڕەزامەندی دەربڕیوە یەکێک لە بەرگریکارەکانی بفرۆشن و پارەی گواستنەوەی بەهرەدارەکەی مانچستەر سیتی تەرخانبکەن.

گارسیا لە هاوینی 2021 بۆندەکەی لەگەڵ سیتیزن کۆتاییدێت، لە ئێستادا گواستنەوەی تەنها پێنج ملیۆنی کاش و پێنج ملیۆنی دیکەی وەک زیادە پێویستە، پێشوەخت توسکێس و هاوەڵانی ڕێککەوتنیان لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی کردووە، گواستنەوەکەش تەنها ڕەزامەندی سێ کاندیدی سەرەکی بۆ سەرۆکایەتی یانەی بەرشلۆنەی ماوە.

بابەتی پێشتر

شوێنگرەوەی ئەنجێلا مێركل دیاریكرا

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی وادەی دابەشكردنی موچە ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share