ناوی ئەو وڵاتانە ئاشكراكرا كە گەرەنتی وەرگرتنی ڤاكسینی دژە كۆرۆنایان پێدراوە

بەرپرسێك لە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ناوی 11 وڵاتی ئاشكراكردووە كە گەرەنتی دەستخستنی ڤاكسینی دژە كۆرۆنایان پێدراوە، وڵاتی عێراق لەنێویاندایە.

ئەحمەد مەنزری، بەڕێوبەری هەرێمی لە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی بۆ هەرێمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەمڕۆ سێشەممە بە سكای نیوزی ڕاگەیاندوو، “تەواوی وڵاتانی ناوچەكە كە ژمارەیان 22 وڵاتە بەشدارییان لە ڕێكخراوی كۆڤاكسی جیهانی كردووە، بۆ ئەوەی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا دەستبخەن”.

ئاشكراشیكردووە، “لەو ژمارەیە 11 وڵاتیان ڕەزامەندییان پێدراوە بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ بتوانن ڤاكسینی دژە كۆرۆنایان دەستبكەوێت”.

سەبارەت بەو وڵاتانەی چانسی وەرگرتنی ڤاكسینەكەیان دەستەبەر كردووە ئەحمەد مەنزری ئاماژەی بەوەكردووە، هەریەك لە وڵاتانی ئیمارات، سعودیە، ئێران، عێراق، لوبنان، ئوردن، لیبیا، بەحرەین، عەمان، قەتەڕ و كوەیت گەرەنتی ئەوەیان كردووە كە ڤاكسینەكەیان پێبدرێت.

كۆڤاكس ڕێكخراوێكی جیهانییە دروستكراوە تایبەت بە، ڕێكارەكانی گەرەنتی كردنی گەیشتن بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بەشێوەیەكی خێرا و دادپەروەرانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتێكی زانستی هۆشداری دەدات.. جیهان لەبەردەم ئایندەیەكی تاریكی پڕ برسێتی و پەتادایە

هەسارەكەمان ڕوبەڕووی “ئایندەیەكی دژواری لەناوچوونی بەكۆمەڵ و تێكچوونی تەندروستی و ناڕێكییەكانی ئاووهەوا” دەبێتەوە كە هەڕەشەن لەسەر مانەوەی مرۆڤ…
زیاتر ببینە

ئیسرائیل ڕێنمایی دەداتە سوپاکەی بۆ ئامادەییان لە ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆسەر ئێران

سەرکردە سیاسییەکانی ئیسرائیل، لەم هەفتانەی کۆتاییدا ڕێنماییان داوەتە سوپای وڵاتەکەیان تاوەکو ئامادەکاری بکەن بۆ ئەگەری سیناریۆی هێرشی ئەمریکا…
Total
0
Share