بڕی ڤایرۆسەکانی کۆرۆنا لە جیهاندا کۆبکرێتەوە چەند دەبێت؟

لەماوەی ساڵێکدا بڕی گریمانەکراوی ڤایرۆسی کۆرۆنا گۆڕانکاری زۆری بەسەردا هاتووە و لە کەوچکێکی نان خواردنەوە گەیشتووەتە پڕ قوتویەکی کۆکاکۆلا.

کەناڵی بی بی سی بەریتانی ساڵی ڕابردوو کاتێک لە کۆی جیهاندا 54 ملیۆن کەس توشی ڤایرۆسەکە بوبون گریمانەی زاناکانی بڵاوکردەوە بەوەی بڕی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا تەنها پڕ کەوچێکی نان خواردن بووە.

ئێستا کە 106 ملیۆن کەس لە جیهاندا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون بڕی گریمانەکراوی ڤایرۆسەکە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.

ئێستا دکتۆر کەیت یەیتیس، پرۆفیسۆر لە زانستی بیرکاری لە زانکۆی ” Bethlehem ”   هەموو ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا کۆبکەیتە لەناو قوتوویەکی کۆکاکۆلای 330 میللی لیتریدا جێگای دەبێتەوە و کەمێکیش جێگای بەتاڵ دەمێنێتەوە.

بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، تا ئێستا 106 ملیۆن و 991 هەزار حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش 2  ملیۆن و 347 هەزار کەس گیانیان لە دەستداوە.

بابەتی پێشتر

شاری قوم.. لە ساڵیادی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڤایرۆسێکی دیکە تۆمارکرا

بابەتی دواتر

ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانی هاوکاری وڵاتەکەی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share