ئێوارەی دوێنێ دووشەممە چەکدارانی داعش شوانێکی کوردیان لە قەرەتەپە ڕفاندووە و تا ئێستا بێسەروشوێنە.
ئەو شوانەی ڕفێنراوە ناوی (سەباح نوری)یە، دانیشتووی ناحیەی ڕزگارییە.
ئەو کەسەی داعش ڕفاندوویەتی لە گوندی نارێن-ی سەر بە ناحیەی قەرەتەپە شوان بووە و لە ئێوارەی دوێنێوە نەگەڕاوەتەوە.