زۆریی منداڵی نەبەکام کێشە بۆ نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی دروستدەکات

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی داوا دەکات کەموکوڕییەکانیان بۆ چارەسەربکەن، دەڵێت، بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر منداڵی نەبەکامی ئەو دایکانەی منداڵی بلووری دادەنێن لە نەخۆشخانەی منداڵانن کێشەمان بۆ دروستبووە.

لە نوسینێکدا دکتۆر پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی ڕایگەیاندووە، ئەوانەی بۆ چارەسەری منداڵنەبوون پەنادەبەنە بەر منداڵی بلووری زۆرینەیان بە دووانە و سیانە منداڵ دروستدەکەن، زۆرینەشیان منداڵی نەبەکامن کاتێک لەدایکدەبن.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان دەڵێت، ئەو منداڵانە دوای لەدایکبوونیان لە یەکەی منداڵە تازە لەدایکبووەکان دەهێڵرێنەوە، ئەوەش لۆدێکی زۆری لەسەر ئەو بەشە دروستکردووە.

دکتۆر پشدەر باس لەوەدەکات، تەنها لە یەک بەشی یەکەی تازە لەدایکبووان 40 منداڵی تازە لەدایکبووی نەبەکام هەن کە بە چارەسەری بلووری لەدیکبوون، هەژدە منداڵیان هی تەنها شەش دایکن، واتە سیانە و چوارە، چواریشیان هی دوو دایکن و سەرجەمیان نەبەکامن.

ئاماژە بۆ ئەو فشارە زۆرە دەکات لەسەر نەخۆشخانەکەیان ڕایگەیاندووە، لەگەڵ ئەوەی دوای نۆزەنکردنەوەی ئێستا سلێمانی خاوەنی گەورەترین و پێشکەوتووترین یەکەی تازە لەدایکبووانە، بەڵام کەمی کارمەند و پەرستار لە یەکەی منداڵانی تازە لەدایکبوو کێشەی گەورەی دروستکردووە و ناتوانن خزمەت بکەن.

دکتۆر پشدەر عەبدوڵا داوادەکات، بەدەنگیانەوە بچن و کێشەکانیان بۆ چارەسەربکەن.

بابەتی پێشتر

داعش شوانێکی کوردی لە قەرەتەپە ڕفاند

بابەتی دواتر

ئێران لەناو پاسەکان و شوێنە گشتییەکاندا چاودێری بۆ ئەو ژنانە دادەنێت کە باڵاپۆشی ناکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی پلانی خۆی بۆ کەمکردنەوەی تووشبووانی هەوکردنی پەردەی مێشک لە سلێمانی و هەڵەبجە راگەیاند

ئەمڕۆ رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی عێراق پلانی خۆیان بۆ کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی تووشبووانی منداڵان بە…
Total
0
Share