بایدن دانانی ڕوسیای لە ڕیزبەندیی وڵاتانی پاڵپشتیکەری تیرۆر ڕەتکردەوە

لەگەڵ ئەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان ڕوسیا و ئەمریکا لەدوای هێرشی سەر ئۆکرانیا تادێت توندتر دەبێت، بەڵام جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دانانی ڕوسیای وەک وڵاتێکی “تیرۆریست” ڕەتکردەوە.

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی، جۆ بایدن وەڵامی ئەو پرسیارەی داوەتەوە کە ئایا ڕوسیا وەک وڵاتێکی پاڵپشتیکەری تیرۆر دەناسێنن، بایدن بە کورتی دەڵێت، “نا”.

ئەو لێدوانەی جۆ بایدن لە کاتێکدایە، ئێوارەی ڕابردوو مۆسکۆ هۆشداریدا لە دانانی وڵاتەکەی لە ڕیزبەندیی وڵاتانی پاڵپشتیکەری تیرۆر، کە دەبێتەهۆی داڕمانی سەرجەم پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکا.

ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەو ڕیزبەندییە دەبێتەهۆی کۆتاییهێنان بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانمان لەگەڵ واشنتۆن.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ژمارەیەک لە ئەندامانی نوێنەرانی ئەمریکا لە هەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتەکان داوادەکەن ڕوسیا لە ڕیزبەندیی ئەو وڵاتەنەدا دەبنرێت کە پاڵپشتیی تیرۆر دەکەن.

تا ئێستا ئەمریکا چوار وڵاتی وەک وڵاتانی پاڵپشتیکەری تیرۆر لە ڕیزبەندییەکەدا داناوە ئەوانیش، کۆریای باکوور، ئێران، کوبا و سوریان، ئەو چوار وڵاتە ڕووبەڕووی سزای جۆراوجۆر بوونەتەوە.

بابەتی پێشتر

ئاگر لە کامپێکی ئاوارەکان لە هەولێر کەوتەوە

بابەتی دواتر

داعش شوانێکی کوردی لە قەرەتەپە ڕفاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share