بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ و سبەینێ تۆزێکی سووک دەبێت و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە دوای نیوەڕۆوە کەمێک تۆز و خۆڵ دەبێت.
پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە نزمدەبنەوە، لەگەڵ ئەگەری چالاکبوونی خێرایی با لە ئێوارەدا.
هەروەها سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە نزمدەبنەوە.