دەستگیرا بەسەر سەدان ملیۆن دینار و 150 كیلۆگرام ماددەی “گۆریا”دا

فەرماندەیی پاسەوانی سنووری ناوچەی یەک ئاشكرایكرد، هێزەكانیان لە سنوورەكانی هەرێمی كوردستان دەستیانگرتووە بەسەر 390 ملیۆن دینار و 180 “مسەجەل”ی ئۆتۆمبێل و 150 كیلۆگرام ماددەی “گۆریا”دا كە هەوڵدەدرا بە قاچاخ ببرێنە دەرەوەی وڵات.

لە ڕاگەیەندراوێكدا فەرماندەیی پاسەوانی سنووری ناوچەی یەک ڕایگەیاند، “لە درێژەی کار و چالاکییەکانی فەرماندەیی پاسەوانی سنووری ناوچەی یەک – لیوای سێ-دا، دوای کۆکردنەوەی زانیاریی تايبەت، مەفرەزەیەکی فەوجی سێ توانییان دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا لاندكروزەردا بگرن”.

ڕاگەیەندراوەكە دەڵێت، ئەو ئۆتۆمبێلە “390 ملیۆن دیناری عێراقی و 180 مسەجەلی ئۆتۆمبێل و 150 کیلۆگرام گۆریای تیادا بووە کە دەیانویست بە ڕێگای  قاچاغ بە شێوەیەکی نایاسایی بیبەن بۆ دەرەوەی وڵات”.

فەرماندەیی پاسەوانی سنووری ناوچەی یەک ڕاشیگەیاندووە، دوای ئەوەی دەستیان بەسەرداگیراوە، پارە و كەرەستەكان ڕادەستی بەشی یاسایی هێزەكانی پاسەوانی سنوور كراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشتر دەگوترا مەسعود بارزانی دێت
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكایەتیی شاندەكەی پارتی دەكات بۆ سلێمانی

بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا شاندی باڵای پارتی سەردانی سلێمانی بكات و لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان كۆببێتەوە، نێچیرڤان بارزانی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی نەوتی هەرێمەوە راگەیەندراوێكی بەپەلە بڵاودەكاتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق وەڵامی ئەپیكۆری دایەوە و رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق هەنگاوی جددی بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان…
Total
0
Share