سلێمانی: ئامادەکارییەکانی بەر لە وەرزی بارانبارین ڕاگەیەندران

بەر لەھاتنی وەرزی بارانبارین لە سلێمانی ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی لەکاتی دروستبوونی لافاو و ڕووداوی سروشتیدا تیمەكان بەھانای ھاوڵاتییانەوە بچن.

لە ڕاگەیەندراوێكدا قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، قائیمقامیەتی سلێمانی بە ھەماھەنگیی فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی شارەکە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی بارانباریندا ئامادەکاریی پێشوەختەی دەستپێکردووە بۆ ئەوەی لەکاتی لافاو و ڕووداوی سروشتیدا بەھانای ھاوڵاتییانەوە بچن.

لە بارەی پلانەكەوە ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاندووە، “وەک ھەنگاوی یەکەم تیمەکانی شارەوانی دەستیانکردووە بە پاککردنەوەی مەنهۆڵ و ئاوەڕۆکان بۆ ئەوەی لەکاتی بارانبارینی بەخوڕ ڕێگری بکرێت لە دروستبوونی لافاو و ڕووداوی نەخوازراودا”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ھەڵسەنگاندن و پێداچوونەوە بۆ ئەو شوێن و گەڕەکانەی سلێمانی دەکرێت کە لە ساڵانی ڕابردوودا بەھۆی دروستبوونی لافاو زیانیان بەرکەوتووە، ئەمەش لەڕێگەی گرتنەبەری چەند ھەنگاوێکی پێویست و پێشوەختەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی دەربەندیخان: خواردنەوەی ماددە کهولییەکان لەبەردەم تاڤگەکان قەدەغەیە

قائیمقامیەتی دەربەندیخان، رایگەیاند، خواردنەوەی ماددە کهولییەکان لەبەردەم تاڤگەکان قەدەغەیە. قائیمقامیەتی دەربەندیخان، رایگەیاند، لەدوای داواکاریی ژینگە پارێزان و هاوڵاتییان،…
زیاتر ببینە

ئەنتۆنی فاوچی: رێگاکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە نەبووە

ئەنتۆنی فاوچی بەڕێوەبەری پەیمانگەی نیشتمانیی بۆ نەخۆشییەک گوازراوەکان لە ئەمریکا رایگەیاند، دووری کۆمەڵایەتی و بەستنی ماسک و وەستاندنی…
Total
0
Share