ناسا بەدووریدەزانێت هەڵدانی (ئەرتمیس-1) لە ڕۆژانی داهاتوودا بێت

پاش ئەوەی هەوڵی دووەمی هەڵدانی شكستیهێنا، ئاژانسی بۆشاییگەری ئەمریكی (ناسا) بەدووریدەزانێت هەڵدانی مووشەكە نوێیەكەی بۆسەر مانگ لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بێت.

بڕیاربوو دوێنێ شەممە مووشەكەكە ڕەوانەبكرێت، بەڵام دووبارە دزەكردنی سووتەمەنی بووە هۆی شكستهێنانی هەوڵەكە.

جیم فری، بەڕێوەبەری یاریدەدەر بۆ پەرەپێدانی سیستمی گەڕان لە ئاژانسی ناسا وتی، ماوەی هەڵدانی ئێستای ئەركی (ئەرتمیس-1) ڕۆژی سێشەممە تەواودەبێت، لەم ماوەیەدا هەڵینادەین.

ئامانجی ئەركی تاقیكاریی (Artemis 1) كە بڕیارە 42 ڕۆژ بخایەنێت، گەیاندنی كەپسولی (ئۆریۆن)ە بۆ دووری 40 هەزار میل لە دووری مانگەوە، بەڕێكەوتن لەو شوێنەوەی ئەركەكانی ئەپۆلۆی مانگی لێ ڕێكخرا بەر لە نیو سەدە.

كەپسولەكە سێ بوكەڵەی تاقیكردنەوەی تیایە بۆ زانینی ئەوەی ئایا گونجاو و سەلامەتە تا لە هەڵدانی داهاتوودا كەشتیوانانی ئاسمانی پێ ڕەوانە بكرێت.

لە سایەی ئەم کەپسولە نوێیەوە، ناسای ئەمریکی بەنیازە گەڕانەکانی مرۆڤ لە دووری گەردووندا دەستپێبکاتەوە، بەو پێیەی مانگ هەزار هێندەی وێستگەی ئاسمانیی نێودەوڵەتی دوورترە لە زەوی.

بەپێی ئاژانسەكان ناسا پێویستە شیكردنەوە بۆ سەرجەم هۆكار و بارودۆخەكان بكات بەر لە دیاریكردنی وادەیەكی نوێ. پاش سێشەممەش، هیچ هەلێك نابێت بۆ هەڵدانی مووشەكەكە بەر لە 19ی ئەم مانگە بەهۆی شوێنگەی هەریەك لە زەوی و مانگ.

بابەتی پێشتر

ئێران ئاستی ئامادەکارییەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی دەرەکی بەرزدەکاتەوە

بابەتی دواتر

پەروەردە: بۆ ئەمساڵیش پشت بە وانەبێژان دەبەسترێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەیسبووك بەكارهێنانی ئامرازی ئایینی و سیاسی و سێكسی بۆ كاركردنەسەر بەكارهێنەران قەدەغەدەكات

كۆمپانیای فەیسبووك ڕایگەیاند، بەكارهێنانی ئامرازی ئایینی و سیاسی و سێكسی بۆ كاركردنەسەر بەكارهێنەران لە ڕیكلام و بانگەشەدا قەدەغەدەكات.…
Total
0
Share