ئێران ئاستی ئامادەکارییەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی دەرەکی بەرزدەکاتەوە

سەرچاوە سەربازییەکانی ئێران بڵاویانکردەوە، وڵاتەکەیان ئاستی ئامادەکارییەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی دەرەکی بەرزکردووەتەوە و شار و ناچەکانی لەڕووی سەربازییەوە ئامادەکردووە.

مەهدی فەرەحی جێگری وەزیری بەرگریی ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی وتووە، هێزەکانی بەرگریی وڵاتەکەی دەتوانێت ئەو هەڕەشە و هێرشانە دیاریبکات کە دەکرێنە سەر وڵاتەکەی و بە درێژایی کات کاردەکەن و هەڕەشەکان بەپێی جۆرەکانیان ئاشکرادەکەن.

فەرەحی دەڵێت، ئەم ڕۆژانە ململانێی توند و ئاڵۆز بەخۆوەدەبینن، جۆرە جیاوازەکانی جەنگ ڕوودەدەن وەک، هێرشی ئەلیکترۆنی، دەکرێت هەندێک وڵات بە هێرشی بایۆلۆژی ئێران بکەنە ئامانج.

هەروەها قادر ڕەحیم زادە فەرماندەی بارەگای بەرگریی ئاسمانیی ئێران ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە باشترین حاڵەتی ئامادەییدان.

ئێران هەریەکە لە ئیسرائیل و ئەمریکا بە هێرش بۆ سەر وڵاتەکەی تۆمەتباردەکات، هەروەها ئیسرائیل بە هێرشکردنە سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی تۆمەتباردەکات و ئیسرائیلیش تا ئێستا نە پشتڕاستی کردووەتەوە و نە ڕەتیکردووەتەوە.

ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکاش ڕەگوڕیشەیەکی کۆنی هەیە، لە نوێترین ناکۆکیدا ئێران دوو کەشتیی ئەمریکای دەستبەسەرداگرت و بە مەترسی بۆ سەر وڵاتەکەی ناویبرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەوڵەت باخچەلی: با مافی هیوا بە ئۆجـ.ـەلان بدرێت و دەمیرتاشیش بگەڕێتەوە ماڵەوە

دەوڵەت باخچەلی رایدەگەیەنێت، تورکیای بـ.ـێتیرۆر ئامانجی ئێمەیە، کورد تەنیا پـ.ـەکـ.ـەکە و یـ.ـەپـ.ـەگـ.ـە نییە. دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەستی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران: هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەمریکا بوونی نییە

وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران لەبارەی لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا لەسەر بەڕێوەچوونی گفتوگۆ لەگەڵ تـ.ـاران زانیاریی نوێی ئاشکراکرد. وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران…
Total
0
Share