تەلسكۆپێكی پێشكەوتوو وێنەیەكی پێشتر نەبینراوی خۆر دەگرێت

وێنەیەكی نوێی رووی خۆر كە لەڕێی تەلسكۆپێكی زۆر پێشكەوتوو گیراوە وردەكاریی بێ پێشینەی ئەو بازنەییە زەردە نیشاندەدات كە لە سەرەتای بوونەوە بەسەر هەسارەی زەویدا دەڕوانێت.

تۆڕی (سی ئێن ئێن)ی ئەمریكی وێنەكەی بڵاوكردووەتەوە كە تەلسكۆپی (دانیێل كەی ئینوی)ی خۆر سەر دامەزراوەی زانستی نیشتمانی لە ویلایەتە یەكگرتووەكان گرتوویەتی، تەلسكۆپێكە بە درێژیی چوار مەتر و لە دوورگەی ماوی لە هاوای جێگیركراوە.

وێنەكە كە یەكەمجار لە 19ی ئەم مانگە بڵاوكرایەوە ژمارەیەك پەڵەی خۆر بە روونییەكی نائاسایی بۆ یەكەمجار دەردەخات.

كۆمەڵە پەڵە خۆرییەكان هۆكاری تیشكەكانی خۆرن.

هەرچەندە خۆر چالاکتر دەبێت لەگەڵ نزیکبوونەوەی زۆرترین ئاستی خۆی لە مانگی تەمموزی 2025، کە لوتکەی خولی خۆری 11 ساڵە، “وێنەکان لایەنە بێدەنگترەکانی رووی خۆر نیشان دەدەن”، بەپێی کەناڵە ئەمریکییەکە.

پەڵەی خۆری تاریک و فێنک لە بەرگە رووناكییەكەی یان رووی خۆردا بڵاوبوونەتەوە، کە تیایدا بوارە موگناتیسییەکە بەهێزە و، دەشێت بەقەد قەبارەی زەوی یان گەورەتر بێت.

وێنەکان رێگەت پێدەدەن پێکهاتەی ورد و وردەكارییەكان ببینیت، لەنێویاندا خاڵە درەوشاوەکان کە هەڵکەوتوون لەو شوێنانەی کە بوارە موگناتیسییەکە بەهێزترینە، لە پەڵە تاریکەکانی خۆردا.

ئەو تاڵە گەشاوانەی کە لە بوارە موگناتیسییەکانەوە وەرگیراون، کە دەوری پەڵە خۆرەکان دەدەن پێیان دەوترێت ریشاڵی پێنۆمبراڵ و، بەرپرسن لە گواستنەوەی گەرمی.

زانایان هیوادارن توانای تەلسكۆپە گەورەكە رێگەی وەڵامدانەوەی پرسیارە سەرەكییەكانیان لەبارەی خۆرەوە پێبدات، لەوانەش بنەڕەتی شەپۆلەكانی خۆر، هەروەها ئاشكراكردنی گرێكانی بوارە موگناتیسییەكەی.

تەلسكۆپەكە بۆ ئەنجامدانی پێوانەی بەردەوامی بواری موگناتیسی لە خۆر و پێشكەشكردنی وێنەی بەرگە هەوای خۆر بە جۆرێك كە بێپێشینە بێت دروستكراوە.

بابەتی پێشتر

بەلەمێكی كۆچبەران لە ئیجە ژێرئاو كەوت

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: خۆڵبارین تا سبەینێ بەردەوام دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share