بەرپرسێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، “بەهۆی پەیڕەوكردنی سیستمی نوێی مۆڵەتی شۆفێرییەوە پلانمان هەیە دەوامی بەشی مۆڵەت زیادبكرێت ڕۆژانە تاوەكو كاتژمێر 6ی ئێوارە”.
ڕائید فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دوای گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل بەم شێوازە نوێیە بڕیاردرا دەوامی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ درێژبكرێتەوە ڕۆژانە تاوەكو كاتژمێر 6ی ئێوارە بۆ ڕاییكردنی مامەڵەی هاوڵاتییان.
ئاشكرایكرد، “بەهۆی گۆڕینی مۆڵەتی شۆفێری بە سیستمە نوێیەكە پلانمان هەیە ڕۆژانە دەوامی بەشی مۆڵەت تا كاتژمێر 6ی ئێوارە درێژبكەینەوە، بەڵام تائێستا بڕیاری كۆتایی نەدراوە”.