وەزیری پەروەردە: حاڵەتی کۆرۆنامان هەیە لەناوەندەکانی خوێندندا بەڵام کەمن

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی شوبات ڕایگەیاند کە کردنەوەی ناوەندەکانی خوێندن پێویستی بە خۆپارێزی زیاتر و پابەندبوونەی تەواوی قوتابخانەکان هەیە ە ڕێنماییەکان چونکە کۆرۆنا تەنها کەمبووەتە و مانای کۆتاییهاتنی نییە.

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئالان حەمە سەعید ڕایگەیاند، “هیوادارین بڕیاری کردنەوەی خوێندنگەکان بەردەوام بێت و پرۆسەی خوێندن بکەوێتە سەرپێی خۆی و حاڵەتەکانی کۆرۆنا ئەوەندە فشار دروستنەکات کە بڕیاری دیکە بدەین”.

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان وتیشی، “ژمارەیەک حاڵەتی کۆرۆنا لە خوێندنگەکان تۆمارکراون بەڵام حاڵەتەکان کەمن و هیوادارین میدیاکان ڕۆڵی نەرێنی نەگێڕن لەو ڕووەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد کە ئێستاش لە هەرێمی کوردستان کۆرۆنا ماوە تەنها ئامارەکان کەمی کردووە ئەمەش بەمەنای خەمساردی و پشتگوێخستنی ڕێنماییەکان نایەت و پێویستە سەرجەم خوێندنگەکان پابەندی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بن لە بەکارهێنانی دەمامک و پاککەروەکان پشکنین خوێندکارەکان لەکاتی چونە خوێندنگە و دەرچوونیان.

سەبارەت بە توشبوونی ژمارەیەک خوێندکار ڕایگەیاند کە لە هەرێم ملیۆنێک و 710 هەزار قوتابی لە ناوەندە حکومییەکانی خوێندن هەیە زیاتر لە 100 هەزار خوێندکار لە ناوەندە ئەهلییەکان و 130 هەزار مامۆستای میلاک و 30 هەزار فەرمانبەر لەنێو ناوەندەکانی خوێندندان کە کۆی هەموویان نزیکەی دوو ملیۆن کەسن، ئەگەر دانیشتوانی هەرێم بە شەش ملیۆن کەس دابنێین یەک لەسەر سێی لە ناوەندەکانی خوێندندان بۆیە وەک بەشێک لە دانیشتوانی هەرێم چاوەڕیی توشبوونی خوێندکاران و مامۆستایانیش دەکەین بەڵام هیوادارین حاڵەتەکان لە ئاستێکدابن کە بتوانین بەردەوامی بە پرۆسەکە بدەی.

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لەبارەی موچەی وانەبێژان دوا و وتی، “هەزاران مامۆستای وانەبێژمان هەیە،کە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیداوە لەسەر پێدانی موچەیەکی مانگانەی دیاریکراو پێیان و وەزارەتی داراییش ڕەزامەندیداوە و گەنجینەکان ئاگادارکراونەتەوە لە هەفتەی داهاتوودا پارەی وانەبێژان دابەشدەکرێت”.

بابەتی پێشتر

شاندێكی ڤاتیكان گەیشتە نەجەف

بابەتی دواتر

بایرن و تایگریس.. ڕوبەڕوبوونەوەی دوو یانە جیاوازییان 880 ملیۆنە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە بڕیاری دادگا حەمكۆ ئازادكرا

دادگای پێداچوونەوەی هەولێر بڕیاری دادگای كەتنی تایبەت بە سزادانی حەمكۆی ئەكتەری بواری كۆمیدی هەڵوەشاندنەوە و پارێزەرەكەی دەڵێت، بەهۆیەوە…
Total
0
Share