جەبار گۆران: بڕیارەكانی بانكی ناوەندی جێبەجێناكرێت و ئەوەش بەهای دۆلار بەرزدەكاتەوە

وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار ئاشكرادەكات و دەشڵێت، “یەكێك لە هۆكارەكان داواكەی بانكی ناوەندی بووە كە داوای یەك ملیار دۆلاری بۆ بازاڕ كردووە و ئەو داواكارییە خوێندنەوەی هەڵەی بۆ كرا”.

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستا راگەیاند، بانكی ناوەندیی عێراق پێشتر چەند بڕیارێكی دەركرد كە بەداخەوە جێبەجێنەكراون و هەموو ئەوانەش وایانكردووە بەهای دۆلار جێگیرنەبێت و بەرزبوونەوە بەخۆوە ببینێت.

ئاشكراشیكرد، یەكێكی دیكە لە هۆكارەكان داوایەكی بانكی ناوەندیی عێراق بووە لە ئەمریكا كە یەك ملیار دۆلاری نەختینە بۆ بازاڕەكانی عێراق دابینبكرێت كە ئەو داوایەش نوێ نییە، بەڵكو مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ ئەو داوایەی كردبوو، بەڵام ئێستا خوێندنەوەی هەڵەی بۆ كراوە و نرخەكەی بەرزبووەوە.

وتیشی، “دوێنێ و ئەمڕۆ كە بەهای دۆلار لە بەشێك لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراودا بەرزبووەتەوە نرخی فەرمی نین، بەو پێیەی دەوامی فەرمی نەبووە و بەهای دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە دیاریدەكرێن نەك نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو”.

راشیگەیاند، بانكی ناوەندیی عێراق بڕیاریداوە لە ساڵی نوێوە سەرجەم مامەڵە بازرگانییە ناوخۆییەكان لە بری دۆلار بە دینار بێت ئەوەش كاریگەری لەسەر دابەزین و جێگیربوونی بەهای دۆلار دەبێت.

بابەتی پێشتر

سۆران.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا 8 كەس برینداربوون

بابەتی دواتر

عەلی حەمەساڵح: پڕۆژەی پێدانی راستەوخۆی مووچە گرفتی بۆ دروستكرا و پەیوەندی بە سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share