(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید لووتکه‌ی لالیگای له‌ ڕیاڵ بیتیس برده‌وه‌

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی چواره‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید‌ له‌ یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ڕیاڵ بیتیس تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ یاریگای “سانتیاگۆ بێرنابیۆ” میوانداریی یانه‌ی ڕیاڵ بیتیسی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی کارلۆ ئه‌نچیلۆتی کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی‌ “لۆس بلانکۆس” له‌ خوله‌که‌کانی نۆ، 65 له‌لایه‌ن ڤینیسیۆز جونیۆر و ڕۆدریگۆ-وه‌ تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی بیتیس له‌لایه‌ن سێرجیۆ کانالێس له‌ خوله‌کی 17 تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 12 خاڵ پارێزگاری له‌ پێگه‌که‌ی کرد له ‌پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی “لالیگا”، یانه‌ی ڕیاڵ بیتیس به‌ نۆ خاڵه‌وه‌ له‌پله‌ی دووه‌مدا جێگیر بوو.

بابەتی پێشتر

یاسای چاكسازی جێبەجێبكرێت دەرماڵەی مووچەخۆران دەبڕدرێت؟<br>ئێستا وردەكارییەكەی بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

بەهۆی سیستمە نوێیەكەی مۆڵەتی شۆفێرییەوە دەوام زیاددەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share