داهاتی نەوتی فرۆشراوی عێراق كەمیكرد

وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویكردەوە، داهاتی نەوت بە ڕێژەی 5% لە مانگی ڕابردوو كەمیكردووە و هۆكارەكەشی كەمكردنەوەی ئاستی هەناردەی نەوت بووە سەرباری پابەندبوون بە بڕیارەكانی ئۆپێك بۆ زیادكردنی بڕی نەوتی هەناردەكراو.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق تێیدا هاتووە، لە مانگی ڕابردوودا داهاتی نەوتی فرۆشراوی عێراق 9 ملیار و 784 ملیۆن دۆلار بووە لە كاتێكدا مانگی تەمموزی ئەمساڵ داهاتی نەوتی فرۆشراو 10 ملیار و 368 ملیۆن دۆلار بووە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرباری پابەندبوون بە بڕیارەكانی ئۆپیك تایبەت زیادكردنی بڕی نەوتی هەناردەكراو، بەڵام داهاتی نەوتی فرۆشراو لە مانگی ئابدا كەمیكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراقییەكان داوایانكردووە.. ماکێنزی دووبارە مانەوەی هێزی ئەمریكی دووپاتدەكاتەوە

فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دووبارە دووپاتیدەكاتەوە، ‏کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی هێزە شەڕکەرەنی وڵاتەكە لە عێراق بەمانای کۆتاییهاتنی مانەوەی…
Total
0
Share