لە ئەمریكا كەسێك خەڵاتێكی یەك ملیار و 300 ملیۆنی دۆلاری بردووەتەوە و تائێستا پێینەدراوە.
میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویانكردووەتەوە، لە ئەمریكا كەسێك بووەتە خاوەنی خەڵاتێكی یەك ملیار و 300 ملیۆن دۆلاری، بەڵام تا ئێستا خەڵاتەكەی وەرنەگرتووە.
ئەوەی جێگەی سەرسووڕمانە، یەك مانگ بەسەر ئاشكرابوونی ناوی ئەو كەسە تێپەڕیووە و خەڵاتەكەشی پێنەدراوە، تاوەكو ئێستا هۆكارەشی ئاشكرانەكراوە كە بۆچی ئەو خەڵاتەی پێنادرێت.
ئاماژە بەوەش كراوە، خەڵاتەكە هاوشێوەی خەڵاتی لۆتۆ-یە یەكێكە لەو خەڵاتانەی ساڵانە بە دووەم گەورەترین خەڵات لە جیهاندا ناسێندراوە.