بەهۆی دۆخی عێراقەوە هاوكارییەكانی هاوپەیمانان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە ڕادەگیرێن؟

فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانی دوو ڕایدەگەیەنێت، ئەو هاوكارییەی مانگانە ئەمریكا و هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ هێزەكانی پێشمەرگەی تەرخاندەكات بەردەوامدەبێت و هیچ مەترسییەك نییە بەهۆی دۆخی عێراقەوە ڕابگیرێن و دەشڵێت، “ئەركی تیم و ڕاوێژكارەكانی هاوپەیمانان لە هەرێمی كوردستان بەردەوامە”.

لیوا مەریوان محەمەد ئەمین، فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانی دوو لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەوەی بڵاوكراوەتەوە كە بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی بەغدادەوە ئەمریكا و هاوپەیمانان هاوكارییەكانیان بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان ڕادەگرن هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە، ئەو بڕە پارەیەی كە مانگانە بۆ مووچەی لیوا هاوبەشەكان تەرخاندەكرێت وەك خۆی بەردەوامدەبێت و ڕاناگیرێت”.

ئاشكرایكرد، “ئەو تیمانەی تایبەتن بە هێزەكانی هاوپەیمانان لە هەرێمی كوردستان كاری خۆیان دەكەن و بەهۆی گرژییەكانی عێراقەوە هیچ كارێكیان ڕانەگرتووە و هاوكارییە سەربازییەكانیشیان بەردەوام دەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەستا رەسوڵ: هیوادارم هاوڵاتییانیش چاو لە پێشمەرگە بكەن و بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان

وەستا رەسوڵ ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هیوادارم هاوڵاتییانیش چاو…
Total
0
Share