دوای دوو مانگ ئۆمیکرۆن حەج و عومرەی سنووردار کردەوە

لەگەڵ ترسی وڵاتان لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن، حکومەتی سعودییە بڕیاریدا بە گەڕانەوەی سنووردارکردنی شێوازی حەج و عومرە.

دوای دوو مانگ لە هەڵگرتنی سنووردارییەکان وەزارەتی ناوخۆی سعودییە بە ڕێنمایی تەندروستیی وڵاتەکە “دووری سەلامەتی” گەڕاندەوە بۆ مەسجید الحرام، مزگەوتی پێغەمبەر و چەند شوێنێکی دیکە.

مانگی 10ی ئەمساڵ، سعودییە ڕایگەیاند چیتر پێویست بە “دووری سەلامەتی” ناکات و تەنها بەبەڵگەنامەکانی ڤاکسینکردن و سەلماندنی پشکنینی نێگەتیڤ بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا بەسە بۆ ئەنجامدانی حەج و عومرە.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی حکومی سعودییە، ئەو ڕێنماییە نوێیە ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە ڕۆژانە سەردانی ئەو شوێنە پیرۆزانە دەکەن بۆ ئەنجامدانی فەریزەکانیان.

ئەوەش ڕاگەیەندراوە، ئەو کەسانەی سەردانی شوێنەکان دەکەن، دەبێت ماسک ببەستن و ئەوە ناچارییە.

تەنها ناوەندە ئاینییەکان نییە کە ماسک بەستن و دووری سەلامەتی دەبێت جێبەجێبکەن، بەڵکو خەڵکی چ لە شوێنی کراوە و داخراو، دەبێت ماسک ببەستن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەوروپا، ئاسیا و ئەفریقا ئەگەری جەنگیان تێدایە
پێشبینییەکان بۆ جەنگ و ململانێکان لە 2022دا بێپێشینەیە

جەنگ و ململانێکان لەماوەی دوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە بەرزبوونەوەی زۆری ‏بەخۆوە بینیوە، بەپێی داتاکان، لە دوو ساڵی ڕابردوودا…
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی ئەمریکی بۆ ئەکسیۆس: عەباس عەراقچی بە مۆبایل پەیامێکی بۆ ستیڤ ویتکۆف ناردووە

ماڵپەڕی ئەکسیۆس ڕایدەگەیەنێت، دۆناڵد ترەمپ دەرچەیەکی بۆ ئـ.ـێران کردووەتەوە. ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی بڵاویکردەوە، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئـ.ـێران…
Total
0
Share