تەقینەوەیەك لە ئەفغانستان 18 كەسی كوشت

تەقینەوەیەك لە مزگەوتێكی ئەفغانستان ڕوویدا، بەهۆیەوە 18 كەس كوژران.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، تەقینەوەیەك لە مزگەوتێكی شاری هەرات لە خۆرئاوای ئەفغانستان و لە لەكاتی بەڕێوەچوونی نوێژی هەینیدا ڕوویدا و بەهۆیەوە 18 كەس و ئیمامی مزگەوتە كوژراون.

تائێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەكە ڕانەگەیاندووە، بەرپرسانی تەندروستیی ئەفغانستانیش ڕایانگەیاندووە بەهۆی تەقینەوەكەوە تائێستا 18 كەس كوژراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئیسرائیل: ئێران بە خێراتر دەستی بە بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستی کردووەتەوە

نوێنەری سەربازیی ئیسرائیل لە کنێست رایگەیاند، ئێران بە خێراییەکی زیاتر دەستی بە بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستی کردووەتەوە، ئەمەش نزیکەی…
Total
0
Share