روژنامەنووسێک لە کاتی رووماڵکردنی یاریی نێوان ئەرجەنتین و هۆڵەندا جەڵتە لێیدا و مرد

رۆژنامەنووسێکی ئەمریکی کە کاری بۆ کەناڵی CBS Sports کردووە، شەوی رابردوو لە کاتی رووماڵکردنی یاریی نێوان ئەرجەنتین و هۆڵەندا لە چێوەی بەڕێوەچوونی یارییەکانی مۆندیالدا، گیانیلەدەستدا.

هاوژینی ئەو رۆژنامەنووسە دەڵێت، هاوسەرەکەم لە کاتی رووماڵکردنی یارییەکەدا و پێش کۆتاییهاتنی گیانیلەدەستداوە.

بەپێی رادیۆی NBRی ئەمریکی، رۆژنامەنووس گرانت وال کە تەمەنی 48 ساڵ بووە، کەمێک بەر لە کۆتاییهاتنی یارییەکە و لە کاتی رووماڵکردندا کەوتووەتە سەر زەوی لە شوێنی رۆژنامەنووسان، تیمی پزیشکی فریاگوزارییە سەرەتاییەکانیان بۆ ئەنجامداوە.

هاوژینی ئەو رۆژنامەنووسە کە پزیشکە و ناوی سیلین گاوندەرە لە تویتەر نووسیویەتی، “من بەتەواوی شۆکم”.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لەبارەی گیانلەدەستدانی ئەو رۆژنامەنووسەوە دەڵێت، واڵ لە کاتی رووماڵکردندا جەڵتەی دڵ لێیداوە، یەکێتیی تۆپی پێی ئەمریکا گیانلەدەستدانی ئەو رۆژنامەنووسەی پشتراستکردەوە کە ماوەی بیست ساڵ زیاترە رووماڵی یارییە ئەمریکی و جیهانییەکان دەکات.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی هەنگاریا: پاڵپشتیی چارەسەری دیموکراسی دەکەین

بابەتی دواتر

گروپێکی تایبەت بە گێڕانەوەی پاشەكەوتی مووچە لە هەولێر پێكهێنرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبووەوە و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 81 دۆلار و 42 سەنت…
Total
0
Share