تویتەر تایبەتمەندیی دەستكاریكردنی تویت زیاددەكات

تۆڕی تویتەر قۆناغێكی نوێ دەستپێدەكات لەڕێیەوە بەكارهێنەر دەتوانێت ڕاستكردنەوە و دەستكاری بۆ تویتەكانی بكات پاش بڵاوكردنەوەی، ئەمەش بە ئینگلیزی بە (Edit Tweet) ناودەبرێت.

بەكارهێنەرانی تویتەر دەمێكە داوا لە تۆڕەكە دەكەن ئەو تایبەتمەندییە زیادبكات تا لەڕێیەوە ڕاستكردنەوە بۆ تویتە نوسراوەكانیان بكەن دوای ئەوەی بەپەلە یان لەژێر كاریگەریی كاردانەوەدا بڵاویدەكەنەوە، لەكاتێكدا ئەگەر هەڵە یان دەستەواژەی نەویستراوی تیابوو.

ئیلۆن مەسك كە لە ئێستادا ململانێیەكی یاسایی لەگەڵ تویتەردا هەیە لە گرێبەستی پەیوەندیدار بە كڕینیدا، پێشتر چەند جارێكی پاڵپشتیی خۆی بۆ ئەو جۆرە داوایە دەربڕیوە.

دواجاریش تۆڕەكە وەڵامی ئەو داوایانەی دایەوە و لە نیسانی ڕابردوو ئاشكرایكرد كە كار لەسەر زیادكردنی ئەو تایبەتمەندییە دەكات.

ئەمڕۆش ئاشكرایكرد، خراوەتەكار و لەئێستادا لەژێر تاقیكردنەوەی تیمە هونەرییەكانیدایە و لە چەند هەفتەی داهاتوودا بۆ بەشداربووان بەردەست دەبێت، لەچوارچێوەی ژمارەیەك خزمەتگوزاریدا.

بەپێی فۆڕمی ئێستای تایبەتمەندییەكە، ڕێگەی چەند جارێك دەستكاریكردنت پێدەدات لەماوەی 30 خولەكی پاش بڵاوكردنەوەدا، هەروەك هێمایەكی بەڕوونی تیادەبێت كە دەریدەخات پۆستە بنەڕەتییەكە گۆڕانكاریی تیاكراوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە: ئەمساڵیش سێ دەوامی لە هەندێك خوێندنگادا دەمێنێت

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چین مووشەكی سەروو دەنگ كە “ئاڵنگاریی یاساكانی فیزیا دەكات” تاقیدەكاتەوە

ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئاشكرایدەكات، چینییەكان تەنها لە هاوینی ڕابردوودا بەلایەنی كەمەوە دووجار چەكی سەرووی دەنگیان تاقیكردووەتەوە. ڕۆژنامەی “فاینانشەڵ تایمز”…
Total
0
Share