پەرلەمان و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كۆدەبنەوە
لەبارەی نەوتی سپی و غازی ماڵانەوەیە

ئەندامێكی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، “لەسەر گرانیی نرخی نەوتی سپی وغازی ماڵان داوامان كردووە كۆبوونەوەیەك لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكاندا ئەنجامبدەین، هاوكات هۆشداری لەبارەی مەترسی گرانتربوونی نرخەكەیان لە زستانی ئەمساڵدا دەدات”.

د. شێركۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ناكرێت لە وەرزی هاویندا نرخی نەوتی سپی بەم شێوەیەی ئێستای گرانبێت ئاخۆ لە وەرزی زستاندا نرخەكەی دەگاتە چەند؟، بۆیە داوامانكردووە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كۆبوونەوەیەك ئەنجامبدەین و بەپەلە چارەسەری ئەو كێشانە بكرێت و وەكو لیژنەكەمان چارەسەرەكانمان خستۆتەڕوو و دەبێت خێرا حكومەت چارەسەریان بكات.

ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە، لە وەرزی زستاندا خواست لەسەر غازی ماڵانیش زیاددەكات كە بۆ خۆگەرمكردنەوە بەكاردەهێندرێت بۆیە پێویستە ئاستی بەرهەمهێنان لە وەرزی زستاندا زیاتر بكرێت و ڕێگری لە هەناردەكردنی بگیرێت و سەرجەم چارەسەرەكانمان خستۆتەڕوو.

بابەتی پێشتر

ئاسایشی سلێمانی: دوو تیرۆریستی داعش لە بازیان دەستگیركران

بابەتی دواتر

جۆ بایدن پەیوەندی بە مستەفا كازمییەوە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر: کەسێک ویستوویەتی ماڵەکەی خۆی بسوتێنێت دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد، کە کەسێکیان دەستگیرکردووە بەنیازبووە ماڵەکەی خۆی بسوتێنێت. لەڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، کاتژمێر 2:00ی…
Total
0
Share