پۆلیسی هەولێر: کەسێک ویستوویەتی ماڵەکەی خۆی بسوتێنێت دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد، کە کەسێکیان دەستگیرکردووە بەنیازبووە ماڵەکەی خۆی بسوتێنێت.

لەڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، کاتژمێر 2:00ی بەرەبەیانی دوێنێ کەسێک بەناوی (ئ. و. س)، ویستوویەتی ماڵەکەی خۆی بسوتێنێت، بەڵام بەرلەوەی کارەکە ئەنجامبدات دەستگیرکراوە.

بەپێی پۆلیسی سلێمانی، تۆمەتبارەکە بە نەوت و غاز ئاگری کردبووەوە بەنیازی سوتاندنی ماڵەکەی بەڵام ئاگرەکە کۆنترۆڵکرا و کەسەکە ڕەوانەی دادگا کراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share