دواین هەواڵ و زانیاری لەسەر ڕۆناڵدۆ

ڕاگەیاندنەكان بەردەوام سەرنجیان لەسەر داهاتووی ڕۆناڵدۆیە و بەردەوامیش زانیاری نوێ لەسەر بڵاودەكەنەوە.

ئەمڕۆ پێویستە بەیەكجاری كێشەی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ مانچستەر یونایتد كۆتایی بێت بەمانەوە یان ڕۆیشتن خۆی یەكلایی بكاتەوە.

هەواڵ و زانیارییەكان لەسەر ڕۆناڵدۆ بەمجۆرەن:

– ڕۆناڵدۆ دەیەوێت لە ئەوروپا بمێنێتەوە

– تەنها یەك گرێبەست لەبەردەم ڕۆناڵدۆیە ئەویش یانەیەكی سعودییە

– كەس نازانێت داهاتووی بە چی دەگات، بەڵام ئاماژەكانی بۆ مانەوەن

– یەكێك لەو یانانەی كە ویستویانە گرێبەستی لەگەڵ ئیمزابكەن ترسیان لەوە هەبووە كە لەسەر كورسی یەدەگ كێشە بۆ ڕاهێنەر دروستبكات بەتایبەت لەڕووی ڕاگەیاندن و فشاردروستكردنەوە

– ناپۆلی نەیتوانی دەستبەرداری ئۆسمین ببێت بۆیە نەیتوانی ڕۆناڵدۆ بكرێت، میلانیش پێیوایە كڕینی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ سیاسەتی یانەكەدا ناگونجێت

– مانچستەر یونایتد نایەوێت گرێبەستی ڕۆناڵدۆ هەڵوەشێنێتەوە، تین هاگیش ئامادەیە لە تیپەكەیدا بیهێڵێتەوە بەڵام مەرج نییە وەك یاریزانی سەرەكی هەژماری بكات.

بابەتی پێشتر

سەرەتاکەی لە پاکستانەوە دەستیپێکردووە.. گۆتێرێش: زەوی وێران دەبێت

بابەتی دواتر

یەکێتیی پیاوان: 10 ساڵە ئامارەکانی خۆکوشتنی پیاوان لە ژنان بەرزترە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرشلۆنە دۆسییەى دێمبلی کردەوە

یانەى بەرشلۆنە هەوڵەکانی بۆ درێژکردنەوەى بۆندی یاریزانەکانی دەستپێکرد. ئامانجی یەکەمی یانەى بەرشلۆنە یەکلایی کردنەوەى داهاتووی سێرجی بۆسکێتسی کاپتنی…
Total
0
Share