دیشامپ بۆ فیدراسیۆنی فەرەنسا: بەم مەرجە بەردەوام دەبم

دیدیێ دیشامپ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا لاری نییە لە بەردەوامبوون لە پۆستەکەی، بەو مەرجەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا داواکارییەکانی جێبەجێ بکەن.

ڕۆژنامەی “لیکیپ”ی فەرەنسی نووسیویەتی، دوای دۆڕاندنی فەرەنسا بە لێدانی یەکلاکەرەوە بەرامبەر ئەرجەنتین و لەدەستدانی ناسناوی مۆندیالی 2022ی قەتەر، ستافی کارگێڕیی فیدراسیۆنی “لێس بلوس” پەیوەندییان بە دیدیێ دیشامپی ڕاهێنەرەوە کردووە و داوایانلێکردووە لە پۆستەکەیدا بەردەوام بێت، بەڵام ناوبراو مەرجێکی هەبووە.

پێشوەخت فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا ئامادەیی دەربڕیبوو تاوەکو 2024 گرێبەستی دیشامپ نوێبکاتەوە، هەروەها لە دوای یورۆی 2024 بڕیارێکی نوێ لەبارەی داهاتوویەوە بدرێت.

دیشامپ مەرجی ئەوەبووە گرێبەستەکەی تاوەکو 2026 نوێبکرێتەوە نەک 2024، واتا تاوەکو مۆندیالی داهاتوو، پاشان بە ڕێککەوتن بڕیار لە داهاتووی بدرێت.

بابەتی پێشتر

سەرەڕای ناسناوی مۆندیال، ئەرجەنتین نابێتە یەکەم

بابەتی دواتر

کلاسیکۆی کریستیانۆ و مێسی لە فەرەنسا دووبارە دەبێتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share