کوری هێزی بازووی پیشانی برۆکلین نێتس دا و سەرکەوتنەکانی گەڕاندەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، سێ ڕووبەڕووبوونەوەی گرنگی گەڕی 15ی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا (NBA) ئەنجامدران، گۆڵدن ستەیت واریەرز سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمارکرد.

لە یاریگای “بارکلایس سەنتەر”. تیمی برۆکلین نێتس میوانداریی گۆڵدن ستەیت واریەرزی کرد، لەو یارییەدا ستیفن کوری ئەستێرەی ئەستێرەکانی ئەمریکا و جیهان توانی 37 خاڵ تۆماربکات، کە 27 خاڵیان بە هەڵدانی (سیانی) تۆمارکران، واتا نۆ جار سەرکەوتوو بوو لە تۆمارکردنی هەڵدانی سێ خاڵی.

ئەوەش 37ــەمین جار بوو، کوری لە تەمەنی وەرزشییدا نۆ جار سێ خاڵی لە یەک یارییدا تۆماربکات، بەشێوەیەکی گشتیش تیمی واریەرز ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکرد و ئەنجامەکەی (117-99) لەبەرژەوەندیی خۆی کۆتایی پێهێنا.

لەلایەکی دیکەوە تیمی یوتاجاز بە ئەنجامی (120-85) فیلادلفیا سێڤنتی سیکەرزی کوتا بەزەویدا، ئەوەش ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراوبوو.

لە دوایین ڕووبەڕووبوونەوەشدا تیمی لۆس ئەنجلس کلیپەرز 106-92 بردنەوەی بەرامبەر سان ئەنتۆنیۆ سپێرز تۆمارکرد.

بابەتی پێشتر

کۆنتاڤیت لە یاریی کۆتاییدا تۆڵە لە موگۆرزا دەکاتەوە؟

بابەتی دواتر

فێدرەر کۆتاییهاتووە؟ ناتوانێت تاوەکو ویمبڵدنی 2022 بگەڕێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share