سەرەتاکەی لە پاکستانەوە دەستیپێکردووە.. گۆتێرێش: زەوی وێران دەبێت

ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە مەترسییەکانی سەر هەسارەی زەوی دەڵێت، “هەسارەی زەوی وێران دەبێت” بەهۆی گۆرانکارییەکانی ئاووهەواوە و سەرەتاکەی لە پاکستانەوە دەستیپێکردووە.

لە نووسینێکدا لە تویتەر ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش لەبارەی ئەو باران و لافاوەی هەندێک لە وڵاتان و بەتایبەت پاکستانی گرتووەتەوە دەڵێت، “ئەو باران و لافاوەی پاکستانی گرتووەتەوە وێرانکەرە و زیاتر لە 30 ملیۆن پاکستانی زیانیان بەرکەوتووە”.

ئاماژەی بەوەکردووە، “مرۆڤایەتی بەبێ هۆشیاری هەنگاو دەنێت، کردارەکانمان وادەکات گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا هەسارەی زەوی وێران بکات”.

دەڵێت، جیهان لە هەوڵەکانی بۆ وەستاندنی گۆڕانکارییەکان بێئاگایە و نوستووە، جەختیکردەوە کە پێویستە ئێستا و بەخێرایی دەستبکرێت بە ڕاگرتنی ئەو گۆڕانکارییانە.

گۆتێرێش دەڵێت، “ئێستا وێرانبوونی زەوی لە پاکستانەوە سەرەتاکەی دەستیپێکردووە و ئەو وێرانبوونە سبەینێ دەگاتە هەر یەکێک لە وڵاتەکانی ئێمە”.

پاکستان ڕووبەڕووی لافاوێکی بەرفراوان و وێرانکەر بووەتەوە کە بەپێی حکومەتی ئەو وڵاتە زیاتر لە هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و یەک لەسەر سێی وڵاتەکە تووشی لافاوی وێرانکەر بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئوسترالیا.. هەفتانە 50 ‘دەستدرێژیی سێكسی’ لە خانەكانی بەساڵاچوواندا دەكرێت

لێكۆڵینەوەیەكی فەرمیی حكومەتی ئوسترالیا ئاشكرایكردووە، “هەفتانە 50 حاڵەتی دەستدرێژیی سێكسی لە خانەكانی بەساڵاچوواندا تۆماردەكرێت.” لە ساڵی 2018ـەوە، حكومەتی…
Total
0
Share