ناوبژیوانی یارییەكەی ئەرجەنتین و بەرازیل ڕاگیرا

یەكێتیی تۆپی پێی ئەمریكای لاتین بڕیاریدا ناوبژیوانی یارییەكەی ئەرجەنتین و بەرازیل ‏بۆ كاتێكی نادیار ڕابگرێت.‏

لە پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەمریكای لاتین بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەر، ئەرجەنتین و ‏بەرازیل بە بێ گۆڵ یەكسان بوون.‏

لەو یارییەدا لە یەكێك لە دیمەنەكاندا، ئۆتامێندی بەرگریكاری ئەرجەنتین بەتوندی ‏دەكێشێت بە دەمی ڕافینیا-ی یاریزانی بەرازیل و ڕووداوەكە بەسەر تیمی ناوبژیواناندا ‏تێپەڕدەبێت.‏

هەر دوای یارییەكە، یەكێتیی تۆپی پێی ئەمریكای لاتین بڕیاریدا كونیا-ی ناوبژیوانی ناو ‏یاریگا و ئیستیبان ئوستۆیچ ناوبژیوانی ڤار بۆ كاتێكی نادیار ڕابگرێت.‏

ئەو دیمەنە بووە هۆی توڕەبوونی تیتی-ی ڕاهێنەری بەرازیل و دوای یارییەكە لە ‏كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا سكاڵای خۆی بۆ یەكێتیی تۆپی پێی ئەمریكای لاتین ‏بەرزكردەوە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایرن میونشن هه‌ڵوێستی له‌باره‌ی بواتینگه‌وه‌ ئاشکراکرد

به‌ڕێوبه‌ر و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی کارگێڕی یانه‌ی بایرن میونشن، ئۆلیڤه‌ر کان دووپاتیده‌کاته‌وه‌، یانه‌که‌یان ده‌ستبه‌رداری جیروم بواتینگ نابێت. بۆندی به‌رگریکاری…
Total
0
Share