ئیسرائیل: پابەندی هیچ ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی نابین ئاسایشمان بخاتە مەترسییەوە

نوێنەری ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەتیدەکاتەوە وڵاتەکەی پابەندی هیچ ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی بێت لەگەڵ ئێران کە ئاسایشی ئیسرائیل بخاتە مەترسییەوە.

نوێنەری ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان جەختدەکاتەوە، ئێران هەڕەشەیە بۆ سەر ناوچەکە و جیهان بۆیە نابێت ڕێگە بدرێت دەستیبگات بە چەکی ئەتۆمی.

بڕیارە سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل “موساد” سەردانی ئەمریکا بکات، بەمەبەستی تاوتوێکردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران.

ئەو سەردانەی دەیڤد بارنیا لەکاتێکدایە، ئیسرائیل هەوڵێکی چڕی سەبارەت بە چۆنێتیی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەستپێکردووە.

سەردانی سەرۆکی دەزگای “موساد” سێیەم سەردانی گەورە بەرپرسانی ئیسرائیلە بۆ واشنتۆن سەبارەت بەو پرسە، لەدوای سەردانی هەریەکە لە وەزیری بەرگریی ئیسرائیل و بەرپرسی ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل.

ڕۆژی یەکشەممە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هۆشداریدا لە مەترسیداریی ڕێککەوتنەکە و وتی، “ڕێککەوتنی ئەمجارە زۆر مەترسیدارتر دەبێت”، جەختیکردەوە ئیسرائیل ئامادەیە جوڵە بکات لە ئەگەری هەر مەترسییەکدا بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکەی.

بابەتی پێشتر

ڕوسیا هەناردەی گازی بۆ ئەوروپا ڕاگرت

بابەتی دواتر

ڕووداوێکی هاتوچۆ لە دەربەندیخان ڕوویدا و شۆفێرەكە برینداربوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share