دۆناڵد ترەمپ: زۆر نائومێد بووم لەو کوردانەی کە چەکەکانی ئێمەیان بۆ خۆیان هەڵگرت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا نائومێدبوونی خۆی لەو کوردانە ڕاگەیاند، کە چەکەکانی ئەمریکایان بۆ خۆیان هەڵگرتووە.

دۆناڵد ترەمپ بە کەناڵی ئێن بی سی نیوزی ئەمریکیی ڕاگەیاند، بیر لە دەستپێکردنەوەی پڕۆژەی ئازادی دەکەمەوە، بەڵام بە قەبارەیەکی فراوانتر کە تەنیا بە یاوەریکردنی کەشتییەکان لە گەرووی هورمزدا، ​​سنووردار نییە.

ڕاشیگەیاند، ئێرانییەکان داوایان لێکردین تۆزی یۆرانیۆمەکانیان لە دامەزراوە وێرانبووەکان هەڵبگرینەوە، چونکە تەکنەلۆجیای پێویستیان نییە.

وتیشی، پێشتر دووربینییەکم هەبوو سەبارەت بە گەرووی هورمز و دەمزانی ئێران دایدەخات، چونکە تاکە چەکی ئەوانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: دوای پەسەندكردنی بودجە دەبێت پلەبەرزكردنەوە دەستپێبكاتەوە

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، یاسای بودجە پەسەند بكرێت، سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی فەرمانبەرانی حكومەتی…
Total
0
Share