دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەمیانی پێشکەشکردنی وتارێک لە مەراسیمی ئێوارەخوانی ڕۆژنامەوانانی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئەم هەفتەیە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەردانی واشنتن دەکات.
هاوکات لای خۆیەوە، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پشتڕاستیکردەوە کە ڕۆژی دووشەممە ناتانیاهۆ دەچێتە واشنتن و ڕۆژی سێشەممە لە کۆشکی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆدەبێتەوە.
هەروەها نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕاشیگەیاند، ناتانیاهۆ بەشداری لە پـ.ـرسەی سیناتۆری کـ.ـۆچکردوو لیندزی گراهام دەکات.