ئەردۆغان دروستکردنی 50 هەزار خانوی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند

لەگەڵ هۆشداریدانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا لە هەوڵی دەستکاریکردنی دیمۆگرافیای ئەو ناوچانەی لەلایەن سوپای تورکیاوە داگیرکراون، سەرۆک کۆماری تورکیا دروستکردنی 50 هەزار خانوی لە ڕۆژئاوا ڕاگەیاند.

دوێنێ لە کاتی سەردانیکردنی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ بەشی تورکی قوبرس لە وەڵامی پرسیارێکدا ڕایگەیاند، “پڕۆژەیەک هەیە بۆ دروستکردنی 100 هەزار خانوو بۆ ئاوارەکانی سوریا، لەو چوارچێوەیەشدا 50 هەزاری تەواو بووە”.

ئەردۆغان ڕایگەیاند، “پەنابەرە سورییەکان دەتوانن بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان، بۆ ئەو شوێنانەی بۆیان دروستکراوە و تورکیا بۆی ئامادەکردوون”.

سوپای تورکیا تەنها لەو ناوچانە دەستکاری دیمۆگرافیای کردووە کە کوردی لێ نیشتەجێن، بەتایبەت لە شاری عەفرین و دەوروبەری.

پێشتر ڕاپۆرتێکی نێودەوڵەتی هەواڵی گواستنەوەی دەیان خێزانی فەڵەستینی بۆ ناوچەکانی عەفرین ئاشكراکردبوو، لەکاتێکدا عەفرین و دەوروبەری و تا بەشێک لە حەلەب، بە درێژای سەدان ساڵ کوردی تێدا نیشتەجێبووە.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێک: لە سلێمانی ژن هەیە 100 پارچە زەوی کراوە بەناوییەوە

بابەتی دواتر

نۆ کۆچبەر دوای ژێرئاوکەوتنی یەختێک نادیارن.. سەرنشینی یەختەکە بەشێکیان کوردن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share