هێزی دەریایی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، هەوڵی بەلەمێكی سەر بە سوپای پاسدارانی ئیران بۆ دەستگرتن بەسەر كەشتییەكی سەر بە كەشتیگەلی پێنجەمی لە ئاوەكانی كەنداودا پوچەڵكردووەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، پڕۆسەی ڕێگری لە بەلەمە ئێرانییەكە كە چوار كاتژمێری خایاندووە، ناچاریكردووە بەلەمەكە ناوچەكە جێبهێڵێت.
دەریایی ئەمریكا هەڵسوكەوتی بەلەمەكەی سوپای پاسدارانی بەبێ بنەما ناودەبات.