ئێران هاوردەکردنی ئامێری میوزیك و چاویلکەی بەرخۆری قەدەغەکردووە

لەماوەی ڕابردوودا چەند جارێك هەواڵی ئەوە بڵاوكرایەوە، كە لە ئێران هاوردەکردنی ‏ئامێری میوزیك قەدەغەكراوە، هەنگاوەكە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگی ئێران ‏پشتڕاستکراوەتەوە، قسە لەسەر قەدەغەكردنی هاوردەكردنی چاویلكەی ڕەشیش هەیە.‏

گومرگی ئێران ئاشکرایکردووە، لە ماوەی چەند مانگێکدا 11 کۆنتێنەر ئامێری میوزیك، ‏بەهۆی قەدەغەكردنیەوە، ڕێگریی لێکراوە، ئەوەش دوای ئەوەی ئامێری میوزیك وەک ‏‏”کاڵای قەدەغەکراو” بۆ هاوردەکردن دانراوە.‏

لە کاردانەوەی قەدەغەکردنی ئامێری میوزیك و چاویلكەی بەرخۆر، جێگری سەرۆکی ‏لیژنەی ئابوری لە پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاندووە، “بوون و نەبوونی ئامێری میوزیك و ‏چاویلکە هیچ لە ژیانی خەڵکی ناگۆڕێت و ئەوانەی بەدوای ئامێرەكانی میوزیكەوەن، ‏دەتوانن وڵات جێبهێڵن”.‏

کازم موسەوی، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئابوری لە پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاندووە، ‏‏”لەچاوکردنی چاویلکەی بەرخۆر دەبێت لە چوارچێوەی یاسا و ڕاپۆرتی پزیشیکدا بێت”.‏

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە، غوڵامعەلی ئاهەنکوب، سەرۆکی یەکێتیی چاویلکەسازانی ‏ئەهواز ڕایگەیاندبوو، “هاوردەکردنی چاویلکەی بەرخۆر قەدەغەکراوە و ئێستا ئەو ‏کەرەستەیە بە کەرەستەی قەدەغەکراو دانراوە”.‏

لەدوای شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانەوە، هەزاران جار کەسانی هونەری و میوزیكزان ‏ڕووبەڕووی فشار بوونەتەوە، پرسی وتنی گۆرانی لەلایەن ژنانیشەوە کێشەیەکە کە ‏بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ماوەی زیاتر لە 40 ساڵە دژایەتی دەکەن.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشكێكى به‌ناوبانگى ئه‌فغانی دوای ڕفاندنى به‌كوژراوى دۆزرایه‌وه‌

پزیشكێكى به‌ناوبانگ لە ئه‌فغانستان دواى ڕفاندى ته‌رمه‌كه‌ى دۆزرایه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ پێشتر خانه‌واده‌كه‌ى زیاتر له‌ 100 هه‌زار دۆلاریان وه‌كو سه‌رانه‌…
زیاتر ببینە

میدیاکانی ئێران: ئیلۆن مەسک ئینتەرنێتی بێبەرامبەر بۆ خەڵکی ئێران دابیندەکات

کەناڵی (ئێران ئینتەرناشناڵ) بڵاویکردەوە، ئیلۆن مەسک، ملیاردێری جیهانی ئینتەرنێتی بێبەرامبەر بۆ خەڵکی ئێران دابیندەکات. کەناڵەکە لە هەواڵێکدا ئاماژە…
زیاتر ببینە

قەدەغەی بەکارهێنانی ئاسمانی تورکیا بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژکرایەوە

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی تورکیا، قەدەغەی بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی، تا 6ـی 10ـی ئەمساڵ، درێژکردەوە. لە…
Total
0
Share