تەرمێك لە قەڵادزێ دۆزرایەوە

پۆلیسی ڕاپەڕین دۆزینەوەی تەرمێك لەناو ماڵێكدا لە قەڵادزێ ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، بەتەنها ژیاوە و چەند ڕۆژێك دەبێت گیانیلەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، پاش ئاگادارکردنەوەی هێزەکانی پۆلیسی فریاكەوتن بە بوونی تەرمێک لەناو ماڵێکدا، لەگەڵ تیمەکانی بەڵگە و تاوان گەیشتنە شوێنی مەبەست و دواتر دەرکەوت هاوڵاتیەک بەناوی (ئـ.ح. م.) ڕەگەزی نێر، لەدایکبووی ساڵی 1943، پیشەی کاسب، دانیشتووی قەڵادزێ لەناو ماڵەکەی خۆیدا گیانیلەدەستداوە.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو پیاوە بەتەنیا ژیاوە و سێ بۆ چوار ڕۆژ دەبێ گیانیلەدەستداوە، پۆلیسی ڕاپەڕین وادەڵێت.

لە زاری کوڕەکەشیەوە دەڵێت، “باوکی هیچ کێشەیەکی تەندروستی و کۆمەڵایەتی نەبووە”

تەرمەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ كراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. رێواز فایەق: دادگای فیدراڵیی عێراق هیچ پرسیارێكی لەبارەی د. یوسفەوە ئاراستە نەكردووم

د. رێواز فایەق سەرۆكی‌ خولی‌ پێنجەمی‌ پەرلەمانی‌ كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت،”لە ‌ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو، جگە لە…
Total
0
Share