کەسی دووەمی سیاسەتی ئێران لە سوریا گیانی لە دەستدا

محەمەد حیجازی، کەسی دووەمی سوپای پاسدارانی ئێران لە سوریا و جێگری بەرپرسی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران ئێوارەی ئەمڕۆ گیانی لە دەستدا.

بەشێک لە میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە کە محەمەد حیجازی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لە دەستداوە و بەشێکی دیکە ئاماژە بەوە دەکەن کە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لە دەستداوە.

لە ڕوانگەی پزیشکییەوە دەکرێت کەسێک توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوبێت و توشی جەڵتە بێت، چونکە ڤایرۆسەکە کاریگەری دەبێت لەسەر خەستبوونەوەی خوێن و ئەوەش هۆکارێکی جەڵتەیە لە مرۆڤدا.

محەمەد حیجازی لە ساڵی 2011  وە و لە سەرەتای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکان لە دژی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد، لە دوای قاسم سولەیمانی کەسی دووەمی ئێران بووە لەو وڵاتە، ئەوەش بەهۆی ئەو ئەزموونەی کە هەیبووە لە هەماهەنگی نێوان سوپای پاسداران و حزبوڵای لوبنان.

ئەو بەرپرسەی سوپای پاسداران بەرپرسیار بووە لە گەیاندنی پێداویستی سەربازی لە ئێرانەوە بە حزبوڵا و بەشێکی زۆری ئەو موشەکانەی دراوەتە حزبوڵا و ئیسرائیل بە مەترسی سەرەکی ناویبردووە لەلایەن محەمەد حیجازییەوە ڕەوانەی لوبنان کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەنەوە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، رایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەنەوە. مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئێـ.ـران: هێزەکانمان هێرشیانکردە سەر ئەو پێگانەی ئەمریکا کە سەرچاوەی هێرشەکان بوون

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، دوودڵ نابین لە بەرگریکردن و هێزەکانمان وەڵامی هەر جۆرە هێرشێک دەدەنەوە. وەزارەتی دەرەوەی ئێران…
Total
0
Share