بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆكی یەكێتی، بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی پیرۆزبایی لە باڵیۆزی ڕوسیا لە عێراق پێگەیشت.
لە پەیامەكەیدا ئیلبروس كوتراشیڤ باڵیۆزی ڕوسیا لە عێراق بەناوی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی و خودی خۆیەوە پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكات بەبۆنەی هەڵبژاردنیەوە وەك سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.
هەروەك هیوای تەندروستی، باشی، گەشاوەیی و سەركەوتنی لە ئەركەكەیدا بۆ دەخوازێت.
باڵیۆزی ڕوسیا سەرەڕای هەڵسەنگاندنی پەیوەندییە بەهێز و پتەوەكان لەگەڵ یەكێتی، دەڵێت، چاوەڕوانیی هاوكاریی زیاترین.
شەممەی ڕابردوو 28ی ئاب ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ھەڵبژارد.