بەشێك لە بەڵێنەكانی حكومەتی هەرێم بەرامبەر حكومەتی ناوەند ئاشكرادەبێت

یەكێك لە كۆبوونەوەكانی شاندی حكومەتی هەرێم لە بەغداد

لەنێو ئەو وەڵامانەی حكومەتی هەرێم خستویەتیە بەردەم لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، چەند زانیاری و بەڵێنێكی هەرێم ئاشكرابوون.

میدیا عێراقییەكان ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی شوبات نوسراوێكیان بڵاوكردەوە كە وەك دەردەكەوێت بەشێكە لەو وەڵامانەی حكومەتی هەرێم بۆ ئەو پرسیارانەی كە پێشتر لەلایەن لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە دەربارەی نەوت و گرێبەستە نەوتییەكان و داهات ئاراستەی كراوە.

لە بەشێك لە وەڵامەكاندا هاتووە، حكومەتی هەرێم دەستیكردووە بە پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەكان و كردنەوەی دەرگای سەرلەنوێ وتوێژ لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانەی لە بواری نەوتدا كاردەكەن لەچوارچێوەی بەرنامەی چاكسازی دۆسیەی نەوتدا.

تیاشیدا هاتووە، “حكومەتی هەرێم ئامادەیە بۆ ڕادەستكردنی تەواوی نەوتی هەناردەكراو لە كوردستانەوە، بەمەرجێك حكومەتی ناوەند پابەندبێت بە سەرجەم پابەندییە نەوتییەكانەوە”.

هەر لە نوسراوەكەدا هاتووە، “هیچ ڕێگرییەك نییە لەوەی دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی پێداچوونەوە و وردبینی لە داتاكانی هەرێم بكات”.

نوسراوەكە لەلایەن میدیاكانەوە بڵاوكراوەتەوە و تائێستا لیژنەی دارایی پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ ڕونكردنەوەیەكیان لەسەر بڵاونەكردووەتەوە.

دەقی نوسراوەكە:

لە سایتی (بەغداد لیەوم)ەوە وەرگیراوە
بابەتی پێشتر

بەریتانیا: ئەمریكا و ئێران دانوستاندن دەكەن و كازمی رۆڵی گەورەی هەبووە

بابەتی دواتر

كەركوك.. دوو داعش كوژران و یەكێك دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەڕاندنەوەی پارەی گەندەڵیی تێدایە
ئەو پڕۆژانەی بەرهەم ساڵح وەك سەرۆك كۆمار ‏پێشكەشیكردوون ئاشكراكران

سەركردەیەكی یەكێتی ئەو پرۆژەیاسایانە ئاشكرادەكات، كە لەلایەن سەرۆكایەتیی ‏كۆمارەوە ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كراون لەماوەی سەرۆكایەتیی د. بەرهەم…
Total
0
Share