عێراق دەروازە سنوورییەكانی بە ڕووی ئێراندا كردەوە

حكومەتی عێراق بڕیاریدا دەروازە سنوورییەكانی بەڕووی كۆماری ئیسلامیی ئێراندا بكاتەوە و زیارەتكارانی ئەو وڵاتە دەتوانن سەردانی مەزارگەكان بكەن.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممەوە دەوازە سنوورییەكانی عێراق بە ڕووی كۆماری ئیسلامیی ئێراندا كرانەوە و زیارەتكاران دەتوانن سەردانی مەزارگە ئایینییەكانن بكەن.

دوێنێ دووشەممە بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەكانی بەغدادەوە عێراق بڕیاردا دەروازە سنوورییەكانی لەگەڵ ئێران دابخات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا 618 ملیار دینارەكە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەبكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ناردنی 618 ملیار دینارەكە قەرز نییە و تەمویلە و رێكارەكانی ناردنی ئەو پارەیە…
Total
0
Share