خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشتی وەزارەت و دەستەكان ڕاگەیەندرا

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی بڵاوكردەوە و بەپێی خشتەكەش دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت لە ڕۆژی پێنجشەممە 1ی 9ی 2022 دەستپێدەكات و 22ی 9ی 2022 كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دەهێندرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، ڕۆژی پێنجشەممە 1ی 9ی 2022 دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب دەكرێت و دابەشكردنی مووچەكەش بە هەمان میكانیزمی مانگەكانی پێشتر دەبێت.

بڕیار بوو 25ی هەموو مانگێك دەست بەدابەشكردنی مووچە بكرێت، بەڵام بۆ مووچەی مانگی هەشت تا ئێستا دەست بە دابەشكردنی مووچە نەكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی لەبارەی لێخۆشبوونى 50%ی پارەى کارەباى نانەوا و سەموونخانەکان روونکردنەوە دەدات

کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، “لێخۆشبوونى 50%ی پارەى کارەباى نانەوا و سەموونخانەکان بەردەوامە”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

عومەر گوڵپی: بەپێی ئەو نرخە بازرگانییەی پڕۆژەی رووناكی 500 هەزار هاوڵاتی جگەلە گلۆپ ناتوانن هیچ ئامێرێك بەكاربهێنن

عومەر گوڵپی ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، “بەپێی ئەو نرخە بازرگانییەی پڕۆژەی رووناكی 500 هەزار هاوڵاتی جگەلە…
Total
0
Share