گەشتوگوزاری سلێمانی: زیاتر لە 15 هەزار گەشتیار بەهۆی چلەی ئیمام حوسێنەوە هاتوونەتە شارەکە

بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی باس لە هاتنی ژمارەیەکی زۆر گەشتیاری شیعە دەکات لە ئێرانەوە، بەپێی ئەو ئامارەی لەبەردەست گەشتوگوزاری سلێمانیدایە تا ئێستا 15 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سلێمانی.

ئارام شوانی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، ژمارەیەکی زۆر گەشتیاری شیعە لە دەروازە سنوورییەکانی پارێزگای سلێمانییەوە هاتوونەتە شارەکە و تا ئێستا 15 هەزار گەشتیار دەبن و ژمارەشیان زیاتر دەبێت.

سەبارەت بە سوودە ئابورییەکانی هاتنی ئەو ژمارە زۆرەی گەشتیار ئارام شوانی ڕایگەیاند، ئەو گەشتیارانە سوودێکی ئابووریی ئەوتۆیان بۆ سلێمانیی نەبووە، لەبەرئەوەی زیاتر ڕوودەکەنە تەکیەی کەسنەزانی لە سلێمانی و لەوێ دەمێننەوە، هەرچەندە وەک ژمارە بە گەشتیار هەژمار دەکرێن بەڵام ستانداردە جیهانییەکانی گەشتیار و سوودە ئابورییەکانی گەشتیاریان کەمترە و بگرە نزیکە لە سفر.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، یەکەم جارە گەشتیارانی ئێرانی لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستانەوە بێن بەمەبەستی بەشداریکردن لە چلەی ماتەمینیی ئیمام حوسێن، ساڵانی ڕابردوو ڕاستەوخۆ لە دەروازەکانی باشوور و ناوەڕاستەوە دەهاتن و بەشدارییان دەکرد.

ئێستا سەرجەم دەروازە وشکانییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕووی گەشتیارانی ئێرانیدا کراونەتەوە بەمەبەستی بەشداریکردن لە چلەی ئیمام حوسێن کە بۆنەیەکی ئاینیی شیعە مەزهەبەکانە و ساڵانە دەیان هەزار کەس لە عێراق و بەتایبەت شارەکانی نەجەف و کەربەلا بەشداری تێدا دەکەن.

بابەتی پێشتر

پزیشكان سەرسام دەكات.. چیرۆكی ئەو دایكەی بەجارێك حەوت منداڵی بوو

بابەتی دواتر

لە زاخۆ بەهۆی خواردنی خراپی خوارنگەیەکەوە 240 کەس ژەهراوی بوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی یەكەمە

پۆلیسی سلێمانی، وەك باشترین دامەزراوەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ‏دەستنیشانكرا و خەڵاتكرا.‏ لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆن لە…
Total
0
Share