تەرمی گەنجێک لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، تەرمی گەنجێک لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە کە ئاسەواری فیشەک بەسەر جەستەیەوە دیارە.

پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەمڕۆ یەکی کانونی یەکەم ئاشکرایکردووە، “ئاگادار کراینەوە کە لەگەڕەکی ئاشتی لە شاری ڕانیە گەنجێک لەماڵەکەی خۆیدا فیشەک بەر جەستەی کەوتووە، دەستبەجێ هێزەکانمان گەشتنە شوێنی ڕوداوەکە دەرکەوت  گەنجەکە بەناوی (ش،ح،م) لەدایکبووی ساڵی 2003 شوێنەواری فیشەک بەجەستەیەوە هەبووە و گیانی لەدەستادوە”.

لەسەر ئەم روداوە ڕێکاری یاسایی گیراوەتەبەر و تەرمی گەنجەکە بەڕێکراوە بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە و هاوکات لە شوێنی ڕوداوەکە چەکێکی جۆری کڵاشنکۆف لەگەڵ چەند قەوانێکی تەقیو دۆزراوەتەوە.

پۆلیس ئاماژەی بەوەکردووە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان پێدەچێت ڕوداوەکە خۆکوژی بوو بێت، و بەگوێرەی وتەی کەسوکاری گەنجەکە باری دەرونی ناڕێک بووە، دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆ تەرمی گەنجەکە لە پزیشکی دادوەری ڕانیە، ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.

ئەم ڕوداوە لە کاتێکدایە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو 30 ی تشرینی دووەم گەنجێک کە کوڕی بەرپرسێکی سەربازییە لەسەر کێشەی قەرز بە چەقۆ کوژراوە.

بابەتی پێشتر

ئایا بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر گرژییەکانی دوێنێی پەرلەمان بوون بە دوو بەشەوە؟

بابەتی دواتر

ژنێکی کورد لەلایەن براکانیەوە سەربڕدرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share