بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایەوە سەر دوو ناوچە

بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایەوە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە تاوکێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و گوندی سوورێژەی سەر بە ناحیەی شەمامکی پارێزگای هەولێر.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، بەیانی ئەمڕۆ درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک گوندی سوورێژەی سەر بە ناحیەی شەمامکی پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەدواوە نەبووە.

بەپێی زانیارییەکان، هەر ئەمڕۆ و لە هەمان کاتدا و بە هەمان شێوە بە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو جارێکی دیکە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە تاوکێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بێ ئەوەی هیچ زیانێکی بەدواوە بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: تەماح كراوەتەسەر گیرفانی ئەو كەسانەی كارتۆن و دەبەی ئاوی بەتاڵ كۆدەكەنەوە

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، تەماحكراوەتەوەسەر گیرفانی ئەو كەسانەی كارتۆن و دەبەی ئاوی بە تاڵ لە زبڵدانەكانی سنووری پارێزگای…
Total
0
Share