ئاسایشی هەولێر وردەکاریی رووداوەکەی شوقەکانی ئیسکان ئاشکرادەکات

ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، رووداوەکەی ئەم بەیانییەی ئەمڕۆی شوقەکانی ئیسکان بەهۆی کێشەیەکەوە لەنێوان قوربانی و دوو تۆمەتبارەکەدا روویداوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی ئەمڕۆ رووداوی کەوتنە خوارەوەی ئافرەتێک لەشوقەکانی ئیسکان روویدا، لەلایەن هێزەکانمان دەست بەئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکراو دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتبار بەناوەکانی(ف، ز، ص)و(م، أ ، ع) دەستگیرکران”.

ئاشکراشیکرد، “لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت هەردوو تۆمەتبار لەگەڵ ئەو ئافرەتە لەژێر کاریگەری ماددە کهولییەکان لەکاتژمێر 7:00 ی بەیانی کێشە لەگەڵ ئەو ئافرەتە دروستبووە و دواتر لەلایەن یەکێک لە تۆمەتبارەکان ئەو ئافرەتە لەشوقەکە خراوەتە خوارە و بەسەختی بریندار بووە، لە ئێستادا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری دایەو لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران بەردەوامە”.

بابەتی پێشتر

ئاسۆ مامەند: ئەو جەماوەرەی ئەمڕۆ سەلماندیان كە یەكێتی هەمیشە لەگەڵ كەركوكییەكان بووە"

بابەتی دواتر

سبەی نەوت لەم شوێنانە دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share